لە کەمپی هۆلی کوردستانی سووریاوە ١٥٣ خێزانی دیکە دەگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ١٥٣ خێزانی ئاوارە لە کەمپی هۆڵی سووریاوە بۆ عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی عەباس جهانگیر وتەبێژی وەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: هەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە بۆ گەرانەوەی خێزانە ئاوارەکانی کەمپی هۆل بۆ عێراق و لە قۆناغی یەکەمدا ١٥٣ خێزان لە کەمپی هۆڵەوە دەگوازرێنەوە بۆ کەمپی جدعە.

وتیشی لە قۆناغی دووەمدا ١٥٠ خێزانی تر دەگەڕێنەوە کە زۆربەیان کەسانی نەخۆش و بەتەمەنن.

وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئاوارە عێراقیەکان کە بەشێکیان لە هەرێم و بەشیکیشیان لە دەرەوەی عێراقن دەگاتە ٣٧ هەزار کەس، هەوڵدەدرێت لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا بەشێکی زۆریان بگەڕێندرێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

News Code 6670

Your Comment

You are replying to: .
captcha