٢٣ سەربازی تورکیا لە سەر سنووری مێردین کوژران

بەشی تورکیا- لە پێکدادانەکانی ڕۆژی ڕابردوودا لە سەر سنووری مێردین و کوردستانی سووریا 23 سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندن‌ و چاپەمەنی هێزەکانی سووریا دیموکرات (SDF) ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ هێزەکانیان بۆ تۆڵەکردنەوەی پەلامارەکانی تورکیا سێ چالاکیی بەهێزیان لە دژی سوپای ئەو وڵاتە لەسنووری شاری مێردینی تورکیا ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا ٢٣ سەرباز کوژراون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی ٨ی ئاب شەڕڤانان لەسێ کاتی جیاوازدا سێ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سوپای تورکیان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ٢٣ سەربازی تورکیا کوژراون‌ و لانیکەم دوو سەربازیش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە چالاکییەکاندا کە شەڕڤانان بەچەکی قورس ئەنجامیان داوە، هەرسێ ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکەی سوپای تورکیا تێکشکێندراون.

هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا هەسەدە ئاماژە بەهێرشەکانی سوپای‌ توركیا لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ده‌كات ‌و ده‌ڵێت: تەنها لەسەرەتای ئەم مانگەوە تائێستا حەوت کەس کوژراون، کە دوانیان منداڵ بوون ‌و ١٧ کەسیش برینداربوون، کە ١٠یان منداڵ‌ و سیانیان ژن بوون."

News Code 6671

Your Comment

You are replying to: .
captcha