ئایا سوید خۆی بۆ ڕادەست کردنەوەی کوردەکان بە تورکیا ئامادە دەکات؟
بەشی جیهان- حکوومەتی سوید پاش ئەوەی ڕاگەیاندن هاووڵاتییەکی تورکی بە تورکیا ڕادەست کردۆتەوە، یەکەم هەنگاوی بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکەی ئەنقەرە هەڵگرتووە ئەوەش بۆ دیپۆرت کردنەوەی ئەو هاووڵاتییە لە ڕوانگەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە تاوانباران و بەڕەچەڵەک کوردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا ڕایگەیاندووە مەرجی سەرەکیی ئەو وڵاتە بۆ بە ئەندام بوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ ڕادەست کردنەوەی ناڕازیانی کوردە لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە.

حكومه‌تی سوید ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ئاماده‌یی خۆی بۆ راده‌ست كردنه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كی توركی به‌ ئه‌نقه‌ره‌ راگه‌یاند كه‌ به‌ تۆمه‌تی ساخته‌كاری سزا دراوه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م رێوشوێنه‌ له‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی هه‌وڵه‌كانی ستۆكهۆڵمی كرد بۆ ئه‌ندام بوون له‌ ناتۆ.

ئه‌نجێلیكا ڤالگرێن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی سوید رایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ پرسێكی ئاسایی و ڕۆتینییه‌، داواكاری ڕاده‌ستكردنه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ساڵی رابردوو به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌".

به‌ڵگه‌نامه‌كانی دادگای سوید ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ "ئه‌و كه‌سه‌ی له‌لایه‌ن سویده‌وه‌ دیپۆرت ده‌كرێته‌وه‌ ناوی ئۆكان كالێسه‌، توركیا له‌ ساڵانی 2013 و 2016دا به‌ ساخته‌كاری له‌ كارتی بانكیی تۆمه‌تباری كردووه‌".

وه‌زاره‌تی دادی سوید هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی "ئایا ئه‌و كه‌سه‌ له‌ لیستی توركیادا بووه‌ یان نا" نه‌خستوه‌ته ‌ڕوو و ئاشكرای كردوه‌، "ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ساڵی 2021 هه‌وڵی دا ئه‌و داواكراوه‌ وه‌ربگرێته‌وه‌، زۆر پێش ئه‌وه‌ی سوید داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌ندام بوون له‌ ناتۆ".

ئۆكان كالێس له‌ ساڵی 2011 داوای په‌نابه‌ری له‌ سوید كرد، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌ت كرایه‌وه‌، له‌ ساڵی 2014 له‌ ئیتاڵیا مافی په‌نابه‌ری پێبه‌خشرا، له‌ مانگی كانونی دوه‌می 2021 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سویده‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

له‌ماوه‌ی رابردوودا توركیا به‌ مه‌رج به‌ئه‌ندام بوونی سوید  و فینلاندی له‌ رێكخراوی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی په‌سه‌ند كرد، هه‌فته‌ی رابردووش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وڵاته‌ پابه‌ند نه‌بن به‌ به‌ڵێنه‌كانیان به‌ئه‌ندام بوونیان هه‌ڵده‌په‌سێردرێت.

لە لایەکی ترەوە چالاکوانانی سیاسیی کورد کە دانیشتووی سویدن نیگەرانیی خۆیان لەبارەی وەڵامی ئەرێنیی ئەو وڵاتە بۆ ڕادەست کردنەوەی ناڕازیانی کورد دەربڕیوە.