تورکیا پشتگیری لە دەست پێکردنی دانوستانەکانی ئاشتی و شەڕ لەگەڵ گرووپە جیایخوازەکان لە سووریا دەکات

بەشی تورکیا- مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بۆ رێگرتن لە دابەشبوونی سووریا پێویستە دەسەڵاتێکی بەهێز لەو وڵاتەدا هەبێت، ئەو ئیرادەیەی کە دەتوانێت دەسەڵاتی بەسەر هەر بستێكی خاكه‌كه‌یدا هەبێت تەنها بە یەكێتی و پێکەوەبون دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا، مەولوود چاوشئۆغلۆ لە کۆتایی سێزدەهەمین کۆنفرانسی باڵیۆزەکانی تورکیا رایگەیاند: "بۆ رێگرتن لە دابەش بوونی سووریا پێویستە دەسەڵاتێکی بەهێز لەو وڵاتەدا هەبێت، ئەو ئیرادەیەی کە دەتوانێت دەسەڵاتی بەسەر هەر بستێكی خاكه‌كه‌یدا هەبێت تەنها بە یەكێتی و پێکەوەبوون دەبێت، ئەگەر نا، ئەوا ڕووبەڕووی دابەش بوون دەبنەوە".

چاوشئۆغڵۆ وتیشی،"تورکیا لە سووریا بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەڵام شێوازی ئاستانا بۆ چارەسەری دیپلۆماتی و سیاسی لە سووریا لە ئارادایە، پێویسته‌ بە شێوەیەک لە شێوەکان ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سووریا بسازێنین، بە پێچەوانەوە ئاشتییەکی هەمیشەیی بوونی نابێت، هەموو کات ئەمە دەڵێینەوە".

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەواڵگریی سووریا چاوشئۆغلۆ رایگەیاند: "پێشتر کۆبوونەوە لە نێوان ده‌زگا هەواڵگرییەکاندا هەبووە، بەڵام دواتر پچڕا ئێستا دووبارە دەستی پێکردوەتەوە، لە ئەنجامدا لەم کۆبوونەوانەی نێوان ده‌زگا هەواڵگرییەکاندا بابەتی زۆر گرنگ دەچنە گفتوگۆکانەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد،" لە کۆبوونەوەی وڵاتە بێلایەنەکان لە بەلگراد، لە کاتی قسەکردنم لەگەڵ وەزیرەکانی دیکە، بە سەرپێوە گفتوگۆیه‌كی کورتم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کرد و وتم: "پێویسته‌ له‌ تیرۆریستان پاک بکرێته‌وە. هەر کێیەک بێت و ناوی هەرچییەک بێت لەلایەکی دیکەوە دەبێت ئاشتییەک لە نێوان سوورییە ئۆپۆزسیۆنەکان و رژێم هەبێت، وەکوو تورکیاش ئەوەمان راگەیاند کە پاڵپشتیی دۆخێکی له‌وشێوه‌یه‌ دەکەین".

News Code 6675

Your Comment

You are replying to: .
captcha