هەسەدە هەموو هاوکارییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی هەڵپەسارد

بەشی سووریا- روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هەسەدە هەموو ئۆپەراسیۆنەکانی لەگەڵ هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی داعش راگرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، SDF لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی داعش ئۆپەراسیۆنەکانیان لە کوردستانی سووریا راگرت.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ڕوانگەی مافی مرۆڤ؛ هەسەدە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ماوەی شەش ڕۆژە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕاگرتووە.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان کە گفتوگۆیان لەگەڵ ئەم ڕێکخراوەیە کردووە، هەسەدە ئەم بڕیارەی دوای هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا و کردنە ئامانجی فەرماندەکانی گرووپەکە دەرکردووە.

News Code 6684

Your Comment

You are replying to: .
captcha