ساڵح موسلیم: دەتوانین حکوومەتی سووریا لە قامیشلۆ دەربکەین

بەشی سووریا- ساڵح موسلیم ئاماژەیبە گرژییەکانی نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا کرد و هەڕەشەی ئەوەش دەکات کە کوردەکان دەتوانن هێزەکانی حکوومەتی ناوەند لە قامیشلۆ دەربکەن.

کوردپرێس:

ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە لەبارەی گرژییەکانی نێوان هێزەکانی حکوومەتی ناوەند و هێزەکانی ئاسایشیناوخۆی ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند کورد دەتوانێت هێزەکانی دەوڵەتی ناوەند لە قامیشلۆ بکاتە دەرەوە.

بەگوێرەی نووسراوی پەیاما کورد، ساڵح موسلیم هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی سووریا بەوە تۆمەتبار دەکات کە گرژی و ڕووبەڕووبوونەوە لە شاری قامیشلۆ دروست دەکەن و هەڕەشەی ئەوەشی کرد کە دەتوانن هێزەکان لەو شارە بکەنە دەرەوە و بۆ ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە پێویستیان بە دیالۆگ و دەربە یەکتری کردن هەیە.

شایانی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە قامیشلۆ گرژی لە نێوان هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا ڕووی دا و بەهۆی پێکدادانەکانیشەوە ئاسایشی ناوخۆی ئیدارەی خۆسەر بارەگای هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیان گەمارۆ دابوو بەڵام بە نێوەندگیریی ڕووسیا گەمارۆکەیان هەڵگرت.

News Code 669

Your Comment

You are replying to: .
captcha