ئەنقەرە سووریا ڕادەستی کوردەکان و ئەسەد ناکات

بەشی تورکیا- وەزیری ناوخۆی تورکیا لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی ڕەت کردەوە، کە توڕەیی و ناڕەزایی ئەو گرووپە سووریانەی لێکەوتەوە کە ئەنقەرە پشتیوانییان لێدەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاندووە: وڵاتەکەی سووریا ڕادەستی بەشار ئەسەد و کوردەکان ناکات، ئەوەش پاش ئەوەی گرووپە سوورییەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری سووریا ناڕەزایی توندیان بەرامبەر بە لێدوانەکانی مەولوود چاوشئۆغڵۆ دەربڕی.

دوای ئەوەی مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان؛ ئەنقەرە بە پێویستی دەزانێت کە حکوومەتی سووریا و گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان ئاشت ببنەوە، هاوپەیمانە سوورییەکانی تورکیا ناڕەزایەتیان دەربڕی و تەنانەت ئاڵای تورکیایان ئاگر دا.

ڕۆژێک دوای لێدوانەکەی چاوشئۆغڵو، سولەیمان سۆیلو، لە هەڵوێستێکی تەواو جیاوازدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە پرسێکی لەو جۆرە لەلایەن تورکیاوە باسی لێوە نەکراوە و PKK و PYD و SDF و ڕەژیمی سووریا ئەو پیلانەیان گێڕاوە.

چاوشئۆغڵو پێشتر ڕایگەیاندبوو گفتوگۆیەکی کورتی لەگەڵ فەیسەل میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا ئەنجام داوە و پێی ڕاگەیاندووە "تەنها ڕێگای دەربازبوون لە قەیرانی سیاسیی سووریا ئاشتیە و دەبێت لە نێوان ئۆپۆزیسیۆن و حکوومەتی ناوەندیی سووریا گفتوگۆی ئاشتی بەڕێوەبچێت و تورکیاش پشتگیری لە هەردوو لایەنەکە دەکات".

بەڵام سۆیلو ئیدیعای کرد: تورکیا هەرگێز خەڵکی سووریا لە بەرامبەر ستەمی ڕەژیمی سووریا و پەیەدە بەجێ ناهێڵێت.

News Code 6691

Your Comment

You are replying to: .
captcha