هەڵبژاردنی پێشوەختە هیچ کێشەیەکی عێراق چارەسەر ناکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕاگەیاندووە، هەڵبژاردنی پێشوەختە کێشەکان چارەسەر ناکات لە هەمان بازنەدا دەمانهێڵێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆزان مەنسور ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە «الفرات نیوز» ڕایدەگەیەنێت، حزبەکەی رێز لە ئەنجومەنی دادوەری و ئەو ماوە دەستوورییانە دەگرێت، کە بۆ پێکهێنانی حکوومەت دیاری کراوە، دەشڵێت،"ئەو بڕە پاریەی لە دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردندا خەرج دەکرێت، بۆ خەڵک خەرج بکرێت باشترە".

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، لە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن هەمان حزبە سیاسییەکان دەبن بە جیاوازییەکی کەم لە کورسی پەرلەماندا.

News Code 6692

Your Comment

You are replying to: .
captcha