چالاکوانانی گەشتیاریی تەندروستی هەرێمی کوردستان سەردانی کرماشان دەکەن

بەشی کرماشان- شاندێکی چلاکوانانی گەشتیاریی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی ژووری بازرگانیی کرماشان سەردانی ئەو پارێزگایە دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەم سەردانە سێ ڕۆژەدا نوێنەرانی کەرتی تایبەت و حکوومی هەرێم بەشداری دەکەن، بۆ ئەم ڕۆژانەش چەند بەرنامەیەک دانراوە.

مەبەست لە سەردانەکەی شاندەکەی هەرێم ئاشنا بوونی چالاکانی تەندروستی و فەرمانگەکانی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستانە لەگەڵ تواناکانی پارێزگای کرماشان لە بواری تەندروستی و هەروەها گەشەپێدانی گەشتوگوزارە لەو پارێزگایە.

هه‌روه‌ها چه‌ندین دیدار له‌گه‌ڵ چالاکانی گه‌شتیاری ته‌ندروستی له‌ پارێزگای کرماشان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

News Code 6694

Your Comment

You are replying to: .
captcha