هادی عامری سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ هەردوو سەرۆکی یەکێتی و پارتی کۆ دەبێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو سەردانەدا هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە هەولێر مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە سلێمانیش لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

مەبەستی سەردانەکەی هادی عامری بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنەکانە لەسەر مێزی گفتوگۆ تاوەکوو ڕێگەچارەیەک بدۆزرێتەوە بۆ دۆخی چەقبەستووی سیاسیی عێراق.

ئێوارەی دوێنێ بە هەمان مەبەست، عامری لە بەغدا سەردانی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی کرد

News Code 6697

Your Comment

You are replying to: .
captcha