مەسعوود بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە هەولێر کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی یەکشەممە 14ی ئابی 2022 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیتیی فەتح کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەکانی عێراق و کۆسپ و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی عێراق، ئاڵوگۆڕ کران.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن و هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی تەرخان بکەن.