جێبەجێ کردنی دەستوور بەرژەوەندیی گەلی عێراق گەرەنتی دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستا- هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح لەگەڵ مەسروور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگەى مەسروور بارزانى لەبارەی دیدارەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردۆتەوە کە بەم شێوەیە:

ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە پێشوازیمان لە بەڕێز هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد.

لە دانیشتنەکەدا دوا رەوشی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا گفتوگۆی لەسەر کرا.

سەرۆکی ھاوپەیمانێێ فەتح ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیەکەی رۆلێکی کارایان لە هاوکێشە سیاسییەکانی عێراقدا هەیە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان و پێکهاتەکانی عێراق ڕێگەی گفتوگۆ بگرنەبەر  و هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە تاکوو عێراق لەو دۆخە مەترسیدارە رزگار بکەن.

پالپشتیی حکوومەتی هەرێمان بۆ هەموو جۆرە دانوستان و گفتوگەیەک دەربڕی کە لە سەر بنەمای یەکتر قبووڵ کردن و بەهێز کردنی متمانەی نێوان گشت پێکهاتەکانی عێراق بێت. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە پێکهاتەکانی عێراق زۆر بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە کە دەکرێت ببنە بنەمای لەیەکتر نزیکبوونەوە و چارەسەری کێشەکان.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە جێبەجێ کردنی دەستوور لە بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانە و عێراق دەخاتە سەر ڕاستەڕێی پێشکەوتن و بووژانەوە.