لە قامیشلۆ سخوڕێکی میت کوژرا و دوانی دیکەشیان دەستگیر کران

بەشی سووریا- هەسەدە رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکیان دژی سیخورەکانی میت ئەنجام داوە و تیایدا سیخوڕیک کوژراوە و دوو سیخوڕی دیکەش دەستگیر کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) لەسەر ماڵپەڕی خۆی بڵاویکردەوە: ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ١١ی ئاب هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان لەو شوێنە دەستپێکرد کە شانەیەکی میت تل بوڕاق خۆی حەشاردابوو.

هەسەدە ئاماژەی بەوەش کردووە شانە سیخوڕیەکە لە سێ کەس پێکهاتبوون بۆ هەواڵگری تورکیا کاریان کردووە و زانیاریان لەبارەی کارمەندانی خۆبەڕێوەبەری و کۆمەڵگەی مەدەنی و سەربازی و کارمەندانی خزمەتگوزاری بۆ میت گواستوەتەوە و "دەستیان لە شەهید کردنی زۆرێک لە هەڤاڵان و فەرماندەکانماندا هەیە لە تل بوڕاق و قامیشلو".

لەو ئۆپەراسیۆنەدا ئەندامێکی شانەکە بەناوی "عەزیز محەمەد" خۆی بەدەستەوە نەدا و هەر بۆیە هێزەکانی هەسەدە ناچار بوون وەڵامی بدەنەوە و لە ئەنجامدا کوژرا دوو سیخوڕێکی تریش دەستگیرکران.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە کە دوای کوشتنی ئەو سیخوڕەی دەوڵەتی تورکیا هەندێک لە پەڕەکانی فەیسبووکی سەر بە میت و چەتەکانی زانیاریان لەبارەی کوشتنی ئەو سیخوڕە بڵاو کردەوە و وەک هاوڵاتیەکی مەدەنی پێناسەیان کرد.

هەسەدە ڕاشیگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە وەک بەشێک لە "ئۆپەراسیۆنی سوێند" ئەنجام درا کە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ٣١ی تەمووز بۆ تێکشکاندنی تۆڕەکانی میت و دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان دەستی پێکرد.

News Code 6701

Your Comment

You are replying to: .
captcha