شیعە و سونە و کورد چ ڕۆڵێکیان لەو بنبەستە سیاسییە هەیە کە عێراق گیرۆدەی بووە؟
بەشی جیهان- زەیدون ئەلکەنانی، سەبارەت بە بنبەستی سیاسی ئێستای عێراق و ڕۆڵی ڕەوتە جیاوازەکان، پێی وایە کە بەهۆی شێوازی کاردانەوەکانیان بەرامبەر بە جیاوازییە سیاسییەکان ڕەوتی سەدر ڕۆڵێکی زیاتری هەیە لەم بنبەستەدا، بەڵام دوو ڕەوتی دیکەی کورد و سوننەیش بەهۆی پشتگیری کردنیان لە یەکێک لە دوو لایەنە شیعەکە، لە دروست کردنی دۆخی ئێستای عێراقدا ڕۆڵ دەگێڕن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای نزیکەی 10 مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هێشتا حکوومەتێکی نوێ پێکنەهاتووە و ڕەوتە سیاسییە جیاوازەکان، بەتایبەتی سێ لایەنی شیعە، سوننە، کورد، نەیانتوانیوە میکانیزمێکی دیاریان هەبێت بۆ دەرهێنانی عێراق لە بنبەستەی تێیکەوتووە.

ئاژانسی کوردپرێس بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە گفتوگۆیەکی لەگەڵ زەیدون ئەلکەنانی شرۆڤەکاری عێراقی ئەنجام داوە. ناوبراو پێی وایە ناکۆکی لە نێوان هەر سێ لایەنەکەدا بوونی هەیە.

زەیدون ئەلکەنانی سەبارەت بە بەشێک لە کارەکانی رەوتی سەدر دوای ئەوەی نەیتوانی حکوومەتی نوێ لە عێراق پێکبهێنێت بە ئاژانسی کوردپرێسی راگەیاند: "ئەوە یەکەمجار نییە سەدرییەکان هێرش دەکەنە سەر بینای پەرلەمانی عێراق، بە دڵنیاییەوە ئەوە ئاخر جاریش نییە". یەکەمجارە کە بینیومانە بزووتنەوەیەکی سیاسی بەربەستە ئەمنییەکان تێدەپەڕێنێت بۆ گەیاندنی پەیانمی خۆی.

ئەم توێژەرەی پرسەکانی عێراق لەبارەی ئامانجی ڕەوتی سەدر لە هێنانی لایەنگرانی بۆ پەرلەمان کە بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بنبەستی سیاسی عێراق ئەنجام درا زیادی کرد : تێڕوانینی سەرەتایی بۆ ناڕەزایی سەدرییەکان و چوونە ناو پەرلەمانی عێراق و زۆنی سەوزی بەغدا، دوو گریمانە دەخاتە ڕوو . یەکەم ئەمە بوو کە رەوتی سەدر ناڕەزایی خۆی بە کاندید کردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە ڕاگەیاندو

دووهەمیش ئەمە بوو کە ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی سوور بێت لەسەر دەستنیشان کردنی محەممەد شیاع ئەلسوودانی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق؛ موقتەدا سەدر لەم حاڵەتەدا ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن دەگێڕێت.

زەیدون ئەلکەنانی سەبارەت به رۆڵی چوارچێوەی هەماهەنگی له دروست کردن یان بەردەوام بوونی بنبەستی سیاسی و کاردانەوەکانیان بەرامبەر ناڕەزایەتییەکانی رەوتی سەدر، به کوردپرێسی راگەیاند: مەیلی هاوشێوه لەلایەن لایەنگرانی لایەنه سیاسییەکانی نزیک له چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرا بوون، بەڵام رێبازەکەیان توندڕەوانەترە. بۆیە ئەگەر ڕەوتی سەدر هەڵویستەکانی خۆی دووبارە بەم شوێەیە بنوێنێتەوە دەتوانێت کاردانەوەیەک بێت بۆ نیشاندانی ڕێژەی لایەنگرانی خۆی بە چوارچێوەی هەماهەنگی، کە ئێستا هەوڵی زۆر دەدات بۆ ئەوەی کە بەستێن فەراهەم بکات بۆ سەرکەوتنی سوودانی وەکوو سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئەلکەنانی ئاماژەی بەوە دا کە ئەو ئەدەبیاتەی سەرۆکی ڕەوتی سەدر بەکاری دەهێنێت، نیشانەی زیندووبوونەوەی جۆرێکە لە گوتاری ناڕەزایی لە عێراقدا. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: نابێت له‌بیرمان بچێت که‌ موقته‌دا سه‌در له‌ تویته‌که‌یدا دەستەواژەی  "الثوره‌ ئیسلاح" به‌کارده‌هێنێت، که‌ له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا به‌ واتای شۆڕشی چاکسازی دێت. ئەم دەستەواژەیە بووەتە دەسەواژەی سەرەکی کە ناوبراو کەڵکی لێوەردەگرێت لە پڕۆسەی بزووتنەوە ناڕەزاییەکانی عێراق.

پێگەی کورد و سوننە

توێژەری پرسەکانی عێراق رۆڵی دوو لایەنی عەرەبی سوننە و کوردی عێراقی رەت نەکردەوە لە دروست کردنی ئەم بنبەستە سیاسییە کە عێراق تێیدایە بەهۆی ئەوەی کە هەر یەکیان سەر بە لایەنێکی شیعەکانن؛ و وتی: هەر دوو لایەنی سونە و کوردیش لەنێوان خۆیاندا تووشی لێکترازان و دووبەرەکین. لە قۆناغە یەکەمەکانی سەرهەڵدانی ناکۆکی لە نێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگیدا، کە بووە هۆی چەقبەستوویی سیاسی لەسەر پێکهێنانی حکوومەت لە ١٠ مانگی رابردوودا، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بوو بە هاوپەیمانی رەوتی سەدر و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانیش چوارچێوەی هەماهەنگیی وەکوو هاوپەیمان هەڵبژارد. هەروەها زۆربەی سیاسەتمەدارە سوننەکانی بلۆکی ئەلسیادە لەگەڵ سەدر چوونە ناو هاوپەیمانییەکەوە، جگە لە چەند ئیستسنایەک کە دواتر پەیوەست بوون بە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە.

ئەلکەنانی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی بە نیشانەی پەرەسەندنی ناکۆکیەکان زانی و وتی: بەهەرحاڵ ئێستا کە سەدرییەکان دەستیان لە پەرلەمانی عێراق کێشاوەتەوە و داوایان لە چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە حکوومەتی نوێ پێکبێنێت (هەرچەند کە دەزانن چوارجێوەی هەماهەنگی ئەو توانایە نییە بەهۆی نەبوونی زۆرینەی پەرلەمانی) ئێمە تۆختربوونەوەی ڕکابەرییە سیاسییەکان لەنێوان شیعەکانی عێراقدا دەبینین.

ئەم شرۆڤەکارە عێراقییە لە کۆتاییدا سەرکردە کورد و سونەکانی عێراقی ڕاسپارد کە تەنها دەبێت نێوەندگیری بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەن تا پێگەی خۆیان لە سیستەمی سیاسیی عێراقدا بپارێزن.