گردبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ هه‌ولێر بۆ ئازاد کردنى سزادراوانى بادینان بەڕێوەچووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە شاری هەولێر کەسوکاری سزادراوانی بادینان گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە له ‌هه‌ولێر ‌و چالاکانى مه‌ده‌نى‌ و که‌سوکارى سزادراوانى بادینان گردبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجام دا و داواى ئازاد کردنى سزادراوانى بادینانیان کرد.

تیمى پارێزه‌رانى سزادراوانى بادینان ڕایانگه‌یاند، دادگا بڕیاری داوه‌ به ‌ئازاد کردنى به‌شێک له ‌زیندانیه‌کان، به‌ڵام به‌ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌کى ئازاد نه‌کراون.

ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو، 26 ڕۆژه‌ دادگا بڕیاری داوه‌ به‌ (ئیفراج شه‌رگى) ئازاد بکرێن، به‌ڵام ئازاد نه‌کراون ‌و کاتێک ده‌چنه‌ داواکارى گشتى پێیان ده‌ڵێن داواى دۆسیه‌که‌یان له ‌چاکسازیى گه‌ورانى هه‌ولێر کردووه‌ بۆیان نه‌ناردوون ‌و چاکسازیى گه‌ورانى هه‌ولێریش ده‌ڵێن دۆسیه‌که‌یان ناردوه‌.

News Code 6708

Your Comment

You are replying to: .
captcha