کارگێڕى ئەنجوومەنى جێبەجێ کردنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی هادی عامری لەگەڵ حزبەکەیدا ئاشکرا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کارگێڕى ئەنجوومەنى جێبەجێ کردنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان ئاشکرای ده‌کات، له‌سه‌ردانه‌که‌ی هادى عامرى بۆ لای یه‌کگرتووی ئیسلامی پێی وتوون هەوڵ بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی وڵات دەدات.

بەپێی هەواڵی کردپرێس، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح له‌سه‌ردانه‌که‌ی بۆ لای یه‌کگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاندووە: پئەوپەڕی هەوڵ دەدات لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کۆببێتەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی وڵاتی گرتووەتەوە؛ ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆبوونەوەی پەرلەمان لە دەرەوەی ناوچەی سەوز بە دوور نازانن".

عوسمان کاروانى، کارگێڕى ئەنجوومەنى جێبەجێکردنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان له‌لێدوانێکیدا بۆ که‌ناڵی ڕووداو راشیگەیاندووه‌: لە سەردانەکەیدا بۆ لاى یه‌کگرتوو، هادی عامری باسی لە ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى دیالۆگى نیشتیمانیى کردووە بە بەشدارى سەرجەم لایەنەکان، هه‌روه‌ها وتووشیەتی، 'هەموو هەوڵێک دەدات لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کۆببێتەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی دۆخی ئێستای وڵات.

عوسمان کاوانى کە بەشدار بووە لە کۆبوونەوەى عامرى و سەلاحەدین بەهادین، ئەمیندارى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان وتیشى: هادى عامرى باسی لە کۆبوونەوەى پەرلەمان کرد و وتی، 'ئەگەر رێگرى بەردەوام بێت بۆ ئەنجامدانى لە بەغدا، لە شوێنێکى دیکە کۆبوونەوە دەکرێت".