ئەنجومەنی پیران داو لە بایدن دەکات کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان بهێڵێتەوە

بەشی جیهان- دوو ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا داوایان لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان کرد کە ئیدارەی بایدن پێوەندیی زیاتری لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە بواری وزەدا هەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئەو دەقەی کە لە ماڵپەڕی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا بڵاو کراوەتەوە، دوو سیناتۆری باڵای ئەو وڵاتە نامەیەکیان بۆ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نووسیوە و داوای پشتیوانی زیاتری وڵاتەکەیان کردووە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق؛ ئەوەش لە بەرامبەر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ دەرکردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان.

لەم نامەیەدا کە لەلایەن جیم ڕیش و بۆب مێنندێز، دوو ئەندامی دیاری ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا نووسراوە، بە تەئکید داوا لە ئیدارەی جۆ بایدن دەکرێت کە زیاتر بیر لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی کوردەکان و ئەمریکا بکاتەوە.

بۆب مێنندێز، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە لێکەوتەکانی هێرشی مووشەکی بۆ سەر سەرچاوەکانی وزە لە هەرێمی کوردستان. هۆشداری دەدات لەبارەی لێکەوتەکانی ململانێی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی عێراق.

ئەم دوو سیناتۆرە باڵایەی ئەمریکا بەڕاشکاوی داوایان لە ئیدارەی بایدن کردووە شاندێکی پلە باڵا بۆ عێراق بنێرێت و کار لەسەر ئەم پرسە بکەن تا بەستێن بۆ سەقامگیریی ئابووریی هەرێمی کوردستان فەراهەم بکرێت.

News Code 6714

Your Comment

You are replying to: .
captcha