سەرۆکی حزبی وەتەن بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەسەد سەردانی سووریا دەکات

بەشی تورکیا- ڕۆژنامەنووسی دیاری تورکیا ئیدیعا دەکات کە دۆغۆ پرینچک بڕیارە تا دو ڕۆژ دابێ بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەشار ئەسەد سەردانی سووریا بکات.

بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، باریش یارکەداش، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی گۆڤاری "کورکۆسۆز" (نەترس) و شرۆڤەکاری سیاسی ئیدیعای ئەوەی کردووە کە دۆغو پرینسک بەرپرسی پارتی وەتەنی تورکیا و ئەدهەم سەنجاک، ئەندامی باڵای پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) کە لەم دواییانەدا تەڤڵی حزبی وەتەن بووە، بۆ کۆبوونەوەیەکی نافەزمی سەردانی سووریا دەکەن.

یارکەداش کە زۆرجار شیکارییە سیاسییەکانی مشتومڕیان لەسەرە، لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا لە کەناڵی TV100 ئیدیعای کردووە کە "دۆغو پرینچک و ئەدهەم سەنجاک کە لەم دواییەدا لە ڕیزەکانی ئاکەپە کشاوەتەوە و پەیوەندیی بە پارتی وەتەنەوە کرد، لە 10 ڕۆژی دابێدا دەچنە سووریا" و کۆبوونەوەیەکی نافەرمییان لەگەڵ بەشار ئەسەد و وەزیرەکانی کابینەکەی دەبێت.

News Code 6717

Your Comment

You are replying to: .
captcha