سوپای تورکیا بۆردوومانێکی بەربڵاوی لە سەرانسەری کوردستانی سووریا دەست پێکرد

بەشی سووریا- سوپای تورکیا لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە چەند ناوچەیەکی جیاجیای لە کوردستانی سووریا کردە ئامانج هێرشی تۆپخانەکانی خۆی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە ناوچەکانی سەرتاسەری کوردستانی سووریای کردۆتە ئامانجی هێرشی تۆپخانیی و زیانی بەرچاوی لێکەوتۆتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی باکووری سووریا، ناوچەکانی کانتۆنی حەسکە، قامیشلۆ، کۆبانی، گرێسپی، مەنبج و عەفرین کراونەتە ئامانجی ئەم هێرشانە.

تا ئێستا بەهۆی ئەم هێرشانەوە لانیکەم منداڵێک کوژراوە و چوار هاوڵاتیش بریندار بوون.

هەواڵدەریی هه‌وار لەمبارەوە نووسیویه‌تی: ناوچەکانی رۆژئاوای تەل تەمەر، ناوەند و دەڤەری شاری کۆبانی، رۆژئاوای گرێ سپی، ناوەندی شاری زەرگان و ناوچە گوندنشینەکانی گەڕەکی شەراوا لە عەفرین کراونەتە ئامانج.

حکوومەتی تورکیا کە نەیتوانی ڕەزامەندیی هیچ کام لە لایەنەکانی بەشدار لە قەیرانی سووریا بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ بۆ سەر کوردەکان بەدەست بێنێت، دەستیکردووە بە چڕکردنەوەی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانە بۆ سەر ناوچانەکانی باکووری سووریا کە لەلایەن کوردەکانەوە کۆنترۆڵ کراون.

News Code 6718

Your Comment

You are replying to: .
captcha