بەرپرسێکی باڵای PKK لە قامیشلۆ کوژرا

بەشی تورکیا- میتی تورکیا ئیدیعا دەکات موحسین یاغان لە ئەندامانی باڵای پەکەکە لە قامیشلۆی سووریا کوژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئاندۆڵۆی تورکیا بڵاوی کردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MiT) لە شاری قامیشلۆی باکووری سووریا، بەرپرسی ناوچەی قامیشلۆی پەکەکە، موحسین یاغان کە ناوە نهێنییەکەی ''دژوار سلۆپی''ە لە کوژراوە.

میتی تورکیا ڕایدەگەیەنێت "بۆمان دەرکەوت کە موحسین یاغان کە داڕێژەی پلانی ژمارەیەکی زۆر کردەی تیرۆریستیی بووە بۆسەر هێزە ئەمنییەکان لەسەر سنوور، لە قامیشلۆیە" و دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد، ئۆپەراسیۆنێکمان لە ناوچەکە ئەنجام دا و موحسین یاغان لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژرا.

موحسین یاغان لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە، دوای ئەوەی لە گوندەواری شرنەخ چالاکی ئەنجام داوە لە ناوچەکانی قەندیل، زاپ، گارە، مەتینا و مەخموور لە عێراق وەک بەرپرسی رێکخراوەکە کاری کردووە.

دوایین جاریش لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە فەرمانی موراد قەرەیڵان چووەتە ناوچەی قامیشلۆ لە سووریا و بەرپرسی قامیشلۆ بووە.

News Code 6721

Your Comment

You are replying to: .
captcha