هێرشێکی تورکیا بۆسەر کۆبانێ کوژران و بریندار بوونی 9 سەربازی سووریای لێکەوتەوە

بەشی سووریا-  سوپای سووریا ڕایگەیاند، هێرشی دوێنێی هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کۆبانی ٩ کوژراو بریندار ی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سوپای سووریای کە لە هێڵەکانی بەرگری کۆبانیدایە ئەمڕۆ لە گفتوگۆ لەگەڵ میدیاکانی باکووری سووریا ڕایگەیاند: دوێنێ سێشەممە سێ هێزی سوپای سووریا لە هێرشێکی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی کوژران.

ئەم سەرچاوەیە ڕاشیدەگەیەنێت کە سەربازێکی دیکەی سوپای سووریا هێشتا بێسەروشوێنە و ئاماژەی بەوەش کرد هێزەکانی حکوومەتی سووریا لە پاشنیوەڕۆی دوێنێوە هێشتا بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێن کە ونبووە.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ داوای كرد ناوی ئاشكرا نه‌كرێت، ڕایگەیاندووە: له‌م بۆردوومانه‌دا شه‌ش ئه‌ندامی دیكه‌ی سوپای سووریا بریندار بوون و له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی كۆبانی چاره‌سه‌ریان بۆ دەکرێت.

News Code 6728

Your Comment

You are replying to: .
captcha