سەردانەکەی ئەمدواییەی هادی عامری بۆ هەولێر دەسکەوتی باشی بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت هەموو حزبە سیاسییەکانی عێراق جەخت لە ڕێگاچارەیەک بۆ قەیرانی سیاسیی وڵات دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سالم العنکبی بە مەوازین نیوزی ڕاگەیاند: سەردانەکەی ئەمدواییەی هادی عامری بۆ هەولێر دەسکەوتی باشی بوو و هەموو حزبە سیاسییەکان پشتگیریی لێدەکەن، چوونکە هەموویان خوازیاری هێور بوونەوەی دۆخەکەن لە عێراق. ئێمەش پاش وەڵامی ئەرێنیی کوردەکان بۆ هەوڵەکانی عامری تامەزرۆی کۆبوونەوەکانی ترین.

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە هەوڵە سیاسییەکانی ئێستای سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەنجامی ئەرێنیی زۆری بەدواوە بووە.