هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا دەبێتە هۆی گەڕانەوەی داعش

بەشی جیهان- بێرنارد کۆشنر هۆشداری دەوە کە ئەگەر تورکیا ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا داگیر بکات، بێ گومان داعش دەگەڕێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێرنارد کۆشنەر، وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا لە یاداشتێکدا کە لە گۆڤاری دیپلۆماسی لۆمۆند بڵاو کراوەتەوە، هۆشداری داوە کە تورکیا خۆی بۆ داگیر کردنی هەموو ئەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریادان ئامادە کردووە.

هەروەها کۆشنەر داوای لە وڵاتانی رۆژئاوایی کردووە بەجدی رێگری لە تورکیا بکەن کە چوارەمین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆی لە سووریا ئەنجام نەدا. چوونکە بە گوتەی ناوبراو ئامانجی هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانە سڕینەوەی کوردەکانی سووریا بووە.

ناوبراو وەبیری وڵاتانی رۆژئاوایی هێناوەتەوە کە کوردەکانی سووریا ١٠ هەزار کەس ل ئەندامانی خۆیان لە شەڕی داعشدا بوونەتە قوربانی و بە گشتی ٣٦ هەزار ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی کورد گیانیان لەدەست داوە یاخود بریندار بوون.

بێرنارد کۆشنەر هۆشداری ئەمەشی داوە لەوەی کە ئەگەر تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ ئەنجام بدات، ئەوا هەموو دەستکەوتەکانی شەڕی داعش لەدەست دەچێت و بەدڵنیاییەوە داعش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە.

News Code 6734

Your Comment

You are replying to: .
captcha