دۆخی سیاسی عێراق بەرەو هێور بوونەوە و لێکتێگەیشتنی حزبە سیاسییەکان دەڕوات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی دا بەوەی هێزە سیاسییەكانی عێراق نزیكن لە كۆتایی هێنان بە ناكۆكییەكانیان و وتی ڕەنگە پەرلەمان دەست بە کارەکانی بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی "بغداد الیوم" بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ڤیان سەبری لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی: دۆخی سیاسی عێراق بەرەو هێور بوونەوە و لێکتێگەیشتنی حزبە سیاسییەکان دەڕوات و بەم زووانە جارێکی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی بەڕێوەدەچن.

ناوبراو زیاتر گوتی: "ئەگەر بمانەوێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوە بەرین دەبێت لە رێگەی رێككەوتن و لەسەر بنەمای دەستوری عێراق كار بكەین".