سوید بەڵێنەکانی خۆی لەبارەی ڕادەست کردنەوەی چالاکوانانی کورد بە تورکیا جێبەجێ نەکردووە

بەشی تورکیا- وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی چاوەڕێی ئەوە دەکات سوید و فینلاند بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن و دەست بکەن بە ڕادەستکردنەوەی ئەو کەسانەی کە تورکیا داوایان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەکر بۆزداغ وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاندووە کە سوید بەڵێنەکانی خۆی بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و بزووتنەوەی گولەن (فەتۆ) جێبەجێ ناکات.

بۆزداغ بە ماڵپەڕی (ملیەت)ی ڕاگەیاندووە، ڕادەستکردنەوەی یەک تاوانبار کە لەلایەن سویدەوە پێشنیار کراوە، زۆر کەمترە لەوەی کە ئەو وڵاتە لە لوتکەی ناتۆ لە مەدرید بەڵێنی جێبەجێ کردنی پێمان دا. ئەو تاوانبارە ناوی ئۆکان کالێیە، دەستی لە ساختەکاری لە کارتی بانکییدا هەبووە.

تورکیا کە دژی بە ئەندامبوونی سوید و فینلاند بوو لە ناتۆدا، بە مەرجی هاوکاریی کردنی ئەو دوو وڵاتە لە ڕادەست کردنی چلاکانی سیاسیی داواکراو بە تورکیا، قبووڵی کرد کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکدا واز لەو دژایەتی کردنە بێنێت.

بۆزداغ وتیشی: ئەگەر پێیان وایە بە ڕادەستکردنەوەی تاوانبارە ئاساییەکان بە تورکیا دەتوانن قەناعەتمان پێبێنن کە بەڵێنەکانیان بردۆتە سەر، ئەوە لە هەڵەدان.

تورکیا هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر سوید و فینلاند بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەو کەسانە کە لەلایەن تورکیاوە داواکراون پەشیمان بووبێتنەوە، ئەوا پرۆسەی بەئەندامبوونیان لە ناتۆ ڕادەگرێت.

News Code 6744

Your Comment

You are replying to: .
captcha