تەنانەت ئەگەر پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە دوو کێشەی سەرەکی لە بەردەم پرۆسەی دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکاندان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پێشووتری کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، دوو کێشەی سەرەکی لە بەردەم پرۆسەی دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکانی عێراقدان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەربەست ئامێدی، سەرۆکی پێشووتری کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاندووە، "دوای بە بنبەست گەیشتنی پرۆسەی سیاسیی عێراق لە ئێستادا ھەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن ھەڵبژاردن دووبارە دەکرێتەوە، لایەنە عێراقیەکان بەسەر دوو بەرە دابەش بوونە بەشێکیان لەگەڵ دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنن بەشێکی دیکە مەرجیان ھەیە بۆ ھەڵبژاردن، ئەوەش مانای ئەوە دەگەیەنێ ھەڵبژاردن دووبارە دەکرێتەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە: "دوو کێشە ھەن لەبەردەم پرۆسەی ھەڵبژاردن ئەگەر بێت و دووبارە ئەنجام بدرێتەوە کێشەی یەکەم ئەمەیە کە ئایا ئەم حکوومەتەی ئێستا ھەڵبژاردن بەڕێوەدەبات یانیش حکوومەتێکی نوێ پێکدێت، ئەمەیان چوارچێوەی ھەماھەنگی رازی نین حکوومەتی ئێستا ھەڵبژاردن بەڕێوە ببات".

ناوبراو درێژەی دا: کێشەی دووهەم سیستەم و شێوازی ھەڵبژاردنەکانە، رەوتی سەدر لەگەڵ سیستەمی ئێستای ھەڵبژاردنە و لایەنی بەرامبەر داوای گۆڕینی سیستەمی ھەڵبژاردن دەکات بۆ سیستەمی ژماردنەوەی دەستی".

لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش سەربەست ئامێدی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، "بەگوێرەی دەستووری عێراق بە دوو رێگا پەرلەمان دەتوانێت خۆی ھەڵوەشێنێتەوە ئەوانیش، یان سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران داوایەک پێشکەش بکەن یانیش ئەوەتا ژمارەیەک پەرلەمانتار داواکاری پێشکەش بکەن، کە پێموایە رێگای دووەم ئێستا لەبەردەستە و ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران دەبێت".

News Code 6746

Your Comment

You are replying to: .
captcha