هێزە کوردەکانی سووریا دەتوانن ببنە مۆتەکەیێک بۆسەر ئاسایشی تورکیا

بەشی جیهان- گۆڤاری بی ئین ئای-ی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا هۆشداری داوە کە درێژەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا دەتوانێت لێکەوتەی مەترسیداری ببێت لەوان هێرشە بەردەوامەکانی هێزە کوردەکانی سووریا لەناو خاکی تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) ڕایگەیاند کە لە سێ "ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی ڕەوا" لە دژی پێگەکانی سوپای تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتە بە گشتی ٧ سەرباز کوژراون.

گۆڤاری سیاسی BNA كە لە رۆژهەڵاتی ئەورووپا بڵاو دەكرێتەوە، هێرشەكانی هێزەكانی سووریای دیموكرات بۆ سەر خاكی توركیا بە لێکەوتەی ڕووبەڕووبوونەوەی توركیا لەگەڵ كوردانی سووریا لە قەڵەم دەدات، كە ئەگەری هەیە لێكەوتەی مەترسیداری بۆ توركیا هەبێت.

ئه‌م گۆڤاره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هێرشه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌ سه‌رۆكایه‌تیی كوردانی سووریا له‌ سێ پارێزگای جیاوازی توركیا ئه‌نجام دراوه‌ و هۆشداری داوه‌ كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌توانێت له‌ كۆتاییدا ببێته‌ مۆتەکە بۆ توركیا.

ئەم گۆڤارە ئاماژەی بەمە داوە کە ڕووسیا دژایەتیی ئۆپەراسیۆنی دووبارەی سەربازیی تورکیای کردووە بۆ سەر کوردەکانی سووریا و دەنووسێت: ئێستا تورکیا ڕووبەڕووی چەند کێشەی گەورە بووەتەوە لەوان، هێرشی هێزە کوردەکانی سووریا بۆسەر خاکی وڵاتەکەی، لەمپەڕ نانەوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکانی دانیشتووی تورکیا و نیشتەجێ کردنیان لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، ناڕەزایی دەربڕینی هاوپەیمانە سوورییەکانی تورکیا بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا، لاواز بوونی پێگەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی بەردەمدا.

لە کۆتاییدا ئەم گۆڤارە وایبۆدەچێت کە ئەم جۆرە ڕووداوانە دەتوانن لە داهاتوودا ببنە مۆتەکەیەکی جدی بۆ تورکیا.

News Code 6754

Your Comment

You are replying to: .
captcha