مافیای گەندەڵی و حیزبە دەسەڵاتدارەکان قەیرانی سووتەمەنییان لە هەرێمی کوردستان دروست کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی نەوەی نوێ رایگەیاند: مافیای گەندەڵی و حیزبە دەسەڵاتدارەکان قەیرانی سووتەمەنییان لە هەرێمی کوردستان دروست کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارام محەممەد ئەندامی نەوەی نوێ لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "بغداد الیوم"دا ڕایگەیاندووە: مافیاکانی گەندەڵی سەر بە حیزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان هۆکاری قەیرانی سووتەمەنین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، "ژیرانە نییە نرخی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان بەرزترین ئاستی خۆی تێپەڕێنێت واتا 1500 دینار بۆ هەر لیترێک.

هەروەها زیادیشی کرد: هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو کەسانەی کە سەر بە حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستانن و سووتەمەنی هاوردەکەن نرخەکەشی دیاری دەکەن.

News Code 6757

Your Comment

You are replying to: .
captcha