پێویستە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و چالاکییەکانی دەست پێبکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی جەخت دەکاتەوە کە پێویستە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەکان و چالاکییەکانی دەست پێبکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غەیاس سوورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی "فرات نیوز" ڕایگەیاند: پێویستە بەپەلە چالاکییەکانی دەسەڵاتی یاسادانانی عێراق و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و هەوڵەکان بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکی و قەیرانەکانی وڵات دەست پێبکاتەوە.

سوورچی جەختی لەوە کردەوە کە دیالۆگی نیشتمانیی هەمەلایەنە ئاماژەی ئەرێنیە بۆ چارەسەری سیاسی و زیادی کرد: یەکێتی نیشتمانی پشتگیری لە هەر هەوڵێک دەکات کە ئامانج لێی نزیک کردنەوەی لایەنەکان و ئەنجامدانی دیالۆگ بێت.

News Code 6760

Your Comment

You are replying to: .
captcha