چارەسەری دۆخی ئێستاکەی عێراق بەسراوە بە کۆبوونەوەی چارەنووسسازی پەرلەمانەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت دەکاتەوە چارەسەری دۆخی ئێستاکەی عێراق بەسراوە بە کۆبوونەوەی چارەنووسسازی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەفا محەمەد کەریم لە گفتوگۆ لەگەڵ "موازین نیوز"دا رایگەیاند: هەر رێککەوتنێکی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق هەڵەیە وتەنها بۆ بانگەشەی میدیاییە.

محەممەد ئاماژەشی دا بەوەی کە ئەو کۆبوونەوەیەی کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە دەچێت، دەبێ لەلایەن حزبە دەسەڵاتدارەکان و فەتح و حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە پشتیوانی لێ بکرێت و زیادی کرد: هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و بەشێک لە ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمان خوازیاری پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێن لە عێراق.