سەردانەکەی ئەمدواییەی عامری بۆ هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە یەکخستنەوەی کوردەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند لە ئێستادا هەوڵێکی فراوان دەدرێت بۆ دەست پێکردنەوەی گفتوگۆ لەنێوان حزبە کوردسیتانییەکان بە ئامانجی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆران فەتحی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژە دا بەوەی کە لە ئێستادا هەوڵێکی فراوان دەدرێت بۆ دەست پێکردنەوەی گفتوگۆ لەنێوان حزبە کوردسیتانییەکان لەوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکرات و زیادی کرد:ئەم گفتوگۆیانە تایبەتن بە پرسی هەڵبژرادنی سەرۆک کۆماری عێراق.

فەتحی جەختی کردەوە: سەردانەکەی ئەمدواییەی عامری بۆ هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە یەکخستنەوەی کوردەکان.

News Code 6777

Your Comment

You are replying to: .
captcha