کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هەوڵ بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدەن
بەشی جیهان- پاش نامەی ژمارەیەک لە نوێنەرانی گۆنگرێس و سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران، ئێستاش سەۆکی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێس لە نامەیەکدا بۆ ئەنتۆنی بلینکلن داوا دەکات ئەمریکا ئاوڕ لە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بداتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەرانی كۆنگرێس و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا نیگەرانن لەوەی كە ناكۆكییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ناوەندیی عێراق لەسەر سەرچاوەكانی وزە کاریگەریی هەبووە لەسەر چالاكیی كۆمپانیا ئەمریكیەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

لە دە ڕۆژی ڕابردوودا نوێنەرانی کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران نامەیان بۆ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ناردوو و داوای دەستێوەردانی ئیدارەی جۆ بایدنیان کردووە لە ناکۆکییەکانی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندی.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی "ناشناڵ"، مایكل مەككۆل، سەرۆكی كۆماریخوازی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێس، لە نامەكەیدا کە دوێنێ ئاراستەی ئەنتۆنی بلینكن-ی کردووە لەبارەی ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە چوونکە بە گوتەی ناوبراو كاریگەریی نەرێنی لەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریکا لە عێراق دەبێت.

ناوبراو داواشی له‌ حكوومه‌تی ئه‌مریكا كرد كه‌ سه‌ركرده‌كانی هەرێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ناچار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانیان دەست بە دانوستان بکەن.