پاش هەڵکوتانەسەر بیناى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق، بەرهەم ساڵح پەیامێکی بەپەلە بڵاو دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: پێویستە رێگری بکرێت لەوەی وڵات بەرەو ئاڕاستەی نادیار و مەترسیدار ببرێت، کە هەمووان زەرەرمەند دەبێت تێدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواى هه‌ڵکوتانه‌سه‌ر بیناى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى ‌و په‌کخستنى کاره‌کانى ئه‌نجومه‌نه‌که‌، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق په‌یامێکى به‌په‌له‌ى بڵاوک رده‌وه ‌و ڕایگه‌یاند، "به‌رده‌وامیی ڕووداوه‌کان مه‌ترسیداره‌ و دۆخى ئێستاش داوا لە هەمووان ده‌کات پابه‌ند بن به ‌هێوربوونەوەى ئه‌م ڕه‌وشه‌ى ئێستا".

سه‌رۆک کۆمارى عێراق ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر خۆپیشاندانی ئاشتیانە وه‌ک مافێکى ده‌ستوریى، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه‌، "خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ مافێکى ده‌ستوریه ‌و زامنى مافه‌کانیشه‌، به‌ڵام تێکدانی کاری دامەزراوەکانى دادوەری، هەڕەشەیەکی گه‌وره‌و مه‌ترسیداره‌ بۆسەر وڵات".

وه‌کوو له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ى سه‌رۆک کۆماردا هاتووه‌، "دەبێت هه‌مووان کار بۆ پاراستنی دامەزراوەکانى دادوەریی بکه‌ن ‌و ڕێگریی له‌سه‌ربه‌خۆیی کاره‌کانیان نه‌که‌ن".

News Code 6786

Your Comment

You are replying to: .
captcha