عێراق چیدیکە به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌موو ‏قه‌يرانه‌ سه‌خت و بارگرژييه‌ ‌ناگرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان  دەڵێت: "عێراق چیدیکە به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌موو ‏قه‌يرانه‌ سه‌خت و بارگرژييه‌ ‌ناگرێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت، به‌وپه‌ڕى "په‌رۆشى" و "نيگه‌رانييه‌وه"‌ له‌ پێشهاته‌ سياسييه‌كانى عێراق ده‌ڕوانن كه "تا‏دێت ‌به‌ ئاراسته‌ى په‌رته‌وازه‌يى و قووڵتربوونه‌وه‌ى زياترى قه‌يرانه‌كان و ‏دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئاسۆى چاره‌سه‌ر ده‌ڕۆن."

بەگوتەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، خۆپێشاندانى مه‌ده‌نيى ئاشتيانه‌، مافێكى ره‌وا و ده‌ستووريى پارێزرا‌وه‌، به‌ڵام ‏په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه‌ "ئاڵۆزتر" ده‌كات.

نێچيرڤان بارزانى داوا لە لایەنەکان و خۆپێشاندەران دەکات دامەزراوەکان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى بپارێزن ‏و "له‌ ره‌وتى ئاشتييانه ‌و مه‌ده‌نى دوور نه‌كه‌ونه‌وه‌."

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "وڵات پێويستى به‌ گفتوگۆيه‌كى جیديى نيشتمانى و ‏به‌رپرسيارانه‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانه‌ بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ‏ده‌ستوور، هه‌ر ئه‌وه‌ش‌ ‌تاكه رێگه‌ى دروسته‌ بۆ ده‌رچوون له‌ قه‌يران و بنبه‌ستى ‏سياسى و گه‌ياندنى وڵات به‌ كه‌نارى ئارامى."