لە کۆتاییدا ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی ئێستای عێراق ڕازی دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند لە کۆتاییدا ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە چارەسەر کردنی سیاسیی قەیرانی ئێستای عێراق ڕازی دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فایەق یەزیدی، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "بغدادالیوم"دا رایگەیاند: هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەر شەقام هیچ سوودێکی نییە و جەخت دەکاتەوە: موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر، دواجار بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق رازی دەبێت بە ڕێگاچارەی سیاسی.

یەزیدی جەختی کردەوە: جگە لە دیالۆگی نێوان هێزە سیاسییەکانی عێراق هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ دەرچوون لەو بنبەستە سیاسییەی ئێستا لە عێراقدا هەیە.

ناوبراو دەشڵێت: هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق تەنها لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەراندایە.