وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کۆ بووەوە

بەشی تورکیا- لە درێژەی هەوڵەکانی تورکیا بۆ نێوەندگیریی لەنێوان حکوومەتی دیمەشق و ئۆپۆزیسیۆن، مەولوود چاوشئۆغڵۆ لەگەڵ سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولود چاوشئۆغڵو لە تویتێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی کردوەتەوە، ئاماژەی بە کۆبوونەوەی کرد لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی ئیئتلافی نیشتمانیی هێزە شۆڕشگێڕەکان (SMDK) و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، سالم موسڵت و سەرۆکی لیژنەی دانوستان، بەدر جاموس و سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریا، عەبدولڕەحمان مستەفا کۆبووەتەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاگەیاندووە:''لە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، هاوکاری لە پرۆسەی سیاسیی ئۆپۆزسیۆن بەرز دەنرخێنین و پشتگیری دەکەین".

شایانی باسە بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لە ساڵی ٢٠١٥دا بە کۆی دەنگ پەسەند کرا، داوای راگەیاندنی ئاگربەستی بەپەلە دەکات لە سەرانسەری سووریادا و هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا دەستپێکردنی دانوستانە سیاسییەکان، پاشان دامەزراندنی حکوومەتێکی یەکێتیی لە ماوەی دوو ساڵدا و دواتر ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

News Code 6802

Your Comment

You are replying to: .
captcha