نابینە بەشێک لە هۆکارەکانی تێکدانی ئاسایشی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، خواستی هاوپەیمانییەکەیان ئەوەیە لە زووترین کاتدا لە عێراق حکوومەتێکی خاوەن دەسەڵاتی تەواو پێکبهێنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود حەیانی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکدا باسی لەوە کردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی نابێتە هۆکار بۆ هیچ بارگرژییەک کە هەڕەشە بێت لەسەر ئاسایشی عێراق، لە هەمانکاتیشدا کار دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە حکوومەتە کاربەڕێکەرەکەی مستەفا کازمی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، لەسەر بنەمای دەستوور و چوارچێوە یاساییەکان مامەڵە لەگەڵ قەیرانی سیاسی دەکەن و رێگە بە دروست بوونی شەڕ و کوشتار و ناکۆکی ناوخۆیی نادەن کە ئاسایشی عێراق بخاتە مەترسییەوە، هەروەها نابنە بەشێک لە هۆکارەکانی تێکدانی ئاسایشی عێراق.

سەرکردەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەشی خستوەتە ڕوو، ئەوان خواستی ئەوەیان هەیە حکوومەتێک کە خاوەن دەسەڵاتی تەواو بێت بێتەسەر کار، نەک حکوومەتەکەی مستەفا کازمی کە توانای زۆر بڕیاری گرنگی نیە کە چارەنووسی وڵاتی لەسەر بەندە.

News Code 6815

Your Comment

You are replying to: .
captcha