ڕەوتی سەدر مەرجێکی نوێ بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ڕادەگەیەنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرەکەی سەدر مەرجە نوێکەی ڕەوتی سەدر بۆ واژۆ کردنی ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح محەمەد عێراقی ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر لە تویتێکدا ئاماژەی بەودا، ئامادەیە لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا رێککەوتن واژۆ بکات بەو مەرجەی سەرجەم ئەو حیزب و کەسایەتیانەی لە ٢٠٠٣ـەوە لە دەسەڵاتدا بوون بەشداری پێکهێنانی حکوومەتی نوێ نەکەن.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە، بەشداری نەکردنی ئەو کەس و حیزبانە لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ گرنگترە.

ساڵح محەمەد عێراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێویستە هەموو کەس و لایەنەکان بە سەرکردە و فەرمانبەرەکانیان لە پلە جیاوازەکاندا تەنانەت ئەو سەدریانەش کە بەشدار بوون لە حکوومەتەکانی پێشوودا دووبارە بەشدار نەبن."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، مەرجەکەی ئەوان جێگروەی سەجەم دەستپێشخەرییەکانە و ئەگەر لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا جێبەجێ بکرێت ئامادەن رێککەوتن واژۆ بکەن.

News Code 6820

Your Comment

You are replying to: .
captcha