پەرلەمانی عێراق بەهۆی درێژەی خۆپیشاندانەکان و مانگرتنی سەدرییەکانەوە کۆ نابێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەهۆی درێژەی خۆپیشاندانەکان و مانگرتنی سەدرییەکانەوە نامومکینە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سورچی، لە گفتوگۆ لەگەڵ رادیۆی «المربد»ی عێراقی رایگەیاندووە، بژاردەی ئەنجام دانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە سلێمانی یان هەر شوێنێکی دیکەی هەرێمی کوردستان لۆژیکترە و وتی: بارودۆخی سیاسی لە عێراق ئێستا گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار، بۆیە ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە بینای ئەنجومەنی نوێنەران لە بەغدا کارێکی ژیرانە نییە.

سورچی دەشڵێت: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەر شوێنێک بێت بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات.

News Code 6822

Your Comment

You are replying to: .
captcha