نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانیی خۆی لە ڕەوشی بەغدا دەربڕی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق نیگەرانیی خۆی لە رەوشی بەغدای پایتەخت دەربڕی و داوایەکی ئاڕاستەی خۆپیشاندەران کرد.

بەپێی هەوڵی کوردپرێس، لە راگەیەنراوێکدا نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عێراق (یۆنامی) بڵاویکردەوە، داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین کە ناوچەی نێودەوڵەتی (سەوز) لە بەغداد چۆڵ بکەن و بکشێنەوە لە سەرجەم دامەرزاوەکانی حکوومەتدا، چوونکە حکوومەت رێگە پێدراوە لەسەر لێپرسراوێتی خۆی بۆ ئیدارەکانی دەوڵەت و خزمەت کردنی گەلی عێراق.

یۆنامی راشیگەیاندووە، پەرەسەندنەکان لە رادەبەدەر مەترسیدارن پێویستە لەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەت کاربکەن بێئەوەی کاریگەریی لەسەر خزمەتکردنی گەلی عێراق هەبێت لە هەموو ساتێکدا و رێزگرتن لە سیستمی دەستوری گرنگ و پێویستە.

هەر لە راگەیەنراوکەیدا یۆنامی باسی لەوە کردووە کە هانی هەمووان دەدات بەردەوام بن لەسەر ئاشتەوایی و هاوکاری کردنی هێزە ئەمنییەکان و دوور بکەونەوە لەکارێک کە ببێتە هۆکاری زنجیرەیەک رووداو کە نەتوانرێت رابگیرێت، هەروەک داوا لەسەرجەم لایەنە سیاسییەکانیش دەکەن کاربکەن بە ئاڕاستەی هێورکردنەوەی گرژییەکان و پەنابەرنە بەر گفتوگۆ، چوونکە تەنها ئامڕازێکە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، ناکرێت عێراقییەکان بارمتە بن لە بارودۆخێکدا کە چاوەڕوان ناکرێت.

News Code 6842

Your Comment

You are replying to: .
captcha