موقتەدا سەدر مانی لە خواردن گرت/ شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و گرووپی سەرایا سەلام ڕوویدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بڕیاری دا بە مانگرتن لە خۆراک تاوەکوو توندتیژی و بەکارهێنانی چەک دەوەستێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن عەزاری، سەرۆکی  پێشووی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانى عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "موقتەدا سەدر" مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند تاوەکوو وەستانی توندوتیژی و بەکارهێنانی چەک.

عەزاری جەختی کردەوە کە سەدر پێیوایە کە لابردنی گەندەڵکاران پاساو نییە بۆ بەکارهێنانی چەک.

شایانی باسە ڕۆژی چوار دووشەممە موقتەدا سەدر وازهێنانى خۆی لە کاری سیاسی بەشێوەیەکى هەمیشەیی راگەیاند، دوای ئەو هەڵویستەش خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێکرد و لایەنگرانى سەدر چوونە ناو ناوچەی سەوز.