لێکنزیکبوونەوەی ئێران و سعودیە بە سوودی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەیە

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند هەوڵەکانی عێراق بۆ لێکنزیکبوونەوەی وڵاتانی ناوچەکە زۆر گرینگە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق راگەیاند: پاراستنی "ئاسایش و سەقامگیریی" عێراق تەنیا لەڕێگەی گفتوگۆ و بە رەچاوکردنی دەستوور دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش "پێگەی مەرجەعیەت، رۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە."

سەرۆککۆماری ئێران هەروەها سوپاسی عێراقی کردووە بۆ ئەو رۆڵەی کە لە لێکنزیککردنەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ سعوودیە گێڕاویەتی و ئاماژەی بەوە کردووە، لێکنزیکبوونەوەی ئێران و سعودیە بە سوودی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەیە.

لای خۆیەوە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سوپاسی ئێرانی کرد بەبۆنە پشتگیرییە هەمیشەیی و یەکلاکەرەوەکانیەوە بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و هەروەها تەواو بوونی پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی وڵاتەکەی.

لە کۆتاییدا فوئاد حسێن جەختی لە ڕۆڵگێریی وڵاتەکەی کرد بۆ باشتر بوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیا و ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلی لەوبارەوە پێشکەش کرد.

News Code 6849

Your Comment

You are replying to: .
captcha