گۆڤاری ژاکوبین: ئەمریکا هەوڵی کۆتاییهێنان بە ڕوئیای کوردی سووریا دەدات

بەشی جیهان- گۆڤاری ژاکوبین نووسیی ئەمریکا نیازیەتی بە دەستتێخستنی ناو قیادەی کوردی سووریا، تورکیا ڕازی باکات و بە دەستوەردان لە سیاسەتی کوردستانی سووریا کۆتایی بە ڕوئیای کورد بۆ مافی چارەی خۆنووسین بهێنێت.

کوردپرێس:

گۆڤاری ژاکوبین لە خوێندنەوەیێکدا تاوتوێی مەسەلەی پشتگیری کردنی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا دەکات و دەنووسێت گرینگترین هۆکار کە ئەمریکا دەستوەردان لە کوردستانی سووریا دەکات ئەوەیە کە نیازیەتی دەست بخاتە نێو خواست و ڕوئیای کوردی ئەو وڵاتە و ڕوئیاکانی کورد نزم بکاتەوە.

لە شرۆڤەکەدا نووسراوە: ئەمریکا ئیدعای ئەوە دەکات کە لە شەڕی دژبە داعشدا پشتگیریی کوردی سووریای کردووە. بەڵام ئەو وڵاتە هەوڵ دەدات چینێک لە سەرکردە کوردەکانی سووریا بگەیێنێتە دەسەڵات بۆ ئەوەی گوڕ و تینی پڕۆژە و ڕوئیای کوردەکانی ڕۆژئاوا کز بکات. واشەنتن هەرگیز لایەنگری مافی چارەی خۆنووسینی کورد نەبووە.

مانگنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەرپرسانی ئەمریکا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردودا سەرکردە کوردەکانی کوردستانی سووریایان خستۆتە ژێر گوشارەوە بۆ ئەوەی دەسەڵات لەگەڵ غەیری کورد و ئەو کەسانەی وەک ئەوان بیر ناکەنەوە بەش بکەن. بەم شێوەیەش نیازیەتی دەست بخاتە نێو ڕوئیای کوردەکان.

ئەو گۆڤارە مامەڵەی ئێستای ئەمریکا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا بە هەڕەشە دژی کورد دەزانێت چوونکە لە ڕوانگەی گهڤارەکەوە ژمارەیێک کاری ئەمریکا بۆ بەشداری پێکردنی دیکەی پێکهاتەکانی دژی دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی تورکیایە و ئامانجی ئەمریکاش لەو کارە ئەوەیە شوێن پێی خۆی لە سووریا پتەو بکات و هەروەها خواست و ئامانجە بوێرانەکانی کورد بۆ ئاستێکی نزمتر دابەزێنێت.

گۆڤاری ژاکۆبین، دەڵێت ئەمریکا دژی سیستەمی ئیداری و سیاسیی ئێستای ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانە و هاوکات لەگەڵ ئەوەی پشتگیریی سەربازیی کورد دەکات، خۆی بواردووە لەوەی دان بە قەبارەی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا بنێت.

گۆڤارە ئەمریکییەکە ئەوەشی زیاد کردووە کە ئەگەرچی ژمارەیێک بەرپرسی ئەمریکی پێیان وایە ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکووری سوویا لە ئیدارەدانی ناوچەکە سەرکەوتوو بووە بەڵام ئامادە نین پشتگیریی سیاسیی ئەو ئیدارەیە بکەن و تەنها وەک بنکە و شوێن پێیێک بۆ ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی واشەنتن دەڕواننە ناوچەکە.

گۆڤارەکە ئاماژەی بە لێدوانەکانی جێمز جێفری نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە سووریا کردووە و جەختی کردۆتەوە کە ڕوانگەی سیاسیی دەسەڵاتدارانی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا جیاوازیی لەگەڵ ڕوانگەی سیاسیی ئەمریکا هەیە هەر بۆیەش نابێت ئەمریکا پشتگیریی ئەو ڕوانگەیە بکات.

هەروهەا ئاماژەی بە ئانتۆنی بلینکەن وەزیری پێشنیازکراوی جۆبایدەن بۆ وەزاەرتی دەرەوەی ئەمریکا کردووە و نووسیویەتی: ڕۆژئاوا بژاردەی سەرەکیی ئەمریکایە بۆ ستراتێژیی واشەنتن لەبارەی سووریاوە و دەتوانێت لە جێبەجێ کردنی سیاسەتەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە بەکار بهێنرێت و نابێت ئەمریکا ئەو دەرەفەتە بەو ئاسانییە بفەوتێنێت.

گۆڤارەکە لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە مانەوی لە سووریا پشتگیری کردنی لە کوردی ئەو وڵاتە بەڵام بەشێکی ئەو پشتگیرییە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتی کوردەکان بە سەر کێڵگە نەوتییەکان و بەشێکی پشتگیرییەکەش لەبەر هەوونی 70 هەزار ئەندام و بنەماڵەی داعشە کە لە کەمپ و زیندانەکانی کوردەکانی سووریان.

وەرگێڕان لە فارسییەوە: سروور خدری

News Code 685

Your Comment

You are replying to: .
captcha