لەبارەی ئاڵۆزییەکانی عێراق مەسروور بارزانی و مستەفا کازمی پێوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە هەڵگیرسانی گەڕێکی دیکەی توندوتیژی لە عێراق دەربری.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆری کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: "زۆر نیگەرانم لە هەڵگیرسانی گەڕێکی دیکەی توندوتیژی لە عێراق. لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال مستەفا کازمی قسەم کرد و ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانم بۆ یارمەتیدان لە گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ هەموو وڵات دەربڕی".

ناوبراو هەروەها دەڵێت: کاتی ئەوە هاتووە دایالۆگێکی هەمەلایەنە و ڕاشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات ڕووبەڕووی دەبێتەوە. دەبێت ئەوەندە ئازا بین دان بە جیاوازییەکانی یەکتر بنێێن و قبووڵ بکەین کە ئەو دۆخەی ئێستا هەموومان خۆمانی تێدا دەبینینەوە، پێویستی بە چارەسەرێکی هەمیشەیی هەیە.

News Code 6855

Your Comment

You are replying to: .
captcha