هەواڵگریی تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی پەکەکەی ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگری تورکیا بڵاوی کردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەرپرسێکی پەکەکەیان کوشتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئۆگێستی 2022، هەواڵی کوشتنی بەرپرسی مەشق و ڕاهێنانی پەکەکەی لە چیای گارەی پارێزگای دهۆک،  بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، بەرپرسەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان ناوی (ئومێت تارهان)ـە.

شایانی باسە رۆژی 29ی ئۆگێست، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا له‌ سنووری شنگال ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ به ‌ئامانج گرت، به‌وهۆیه‌وه‌ چوار چه‌كداری په‌كه‌كه‌ كوژران.

پێشتر دژه‌ تیرۆری كوردستان، لەوبارەیەوە رایگەیاند کە "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی بەهراڤا کە دەکەوێتە نێوان کۆمەڵگەی خانەسوور و بارا لە قەزای شنگال، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی بۆردوومان کردووه‌.

 

سەرچاوە: کوردستان 24