جۆ بایدن و مستەفا کازمی لە پەیوندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پێشهاتەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری ئەمریکا پەیوەندىەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشت، کە تێیدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی دۆخی عێراق دوای رووداوەکانی ئەم دواییە کرا.

لە پەیوەندییەکەدا بایدن پشتیوانیی ئەمریکای بۆ عێراقێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری دەربڕی، وەک لە ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراقدا هاتووە.

بایدن ستایشی ڕۆڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و سەرکردایەتییە ژیرەکانی کرد لە کاتی پەرەسەندنی گرژییە سیاسییەکان و ڕووداوە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ستایشی رۆڵى هێزە ئەمنییەکانی عێراقی کرد، هاوکات سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوەکانی عێراق کرد.

هاوکات سەرۆکی ئەمریکا داوای لە هەموو سەرکردەکانی عێراق کرد گفتوگۆی نیشتیمانی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی ئەنجام بدەن، بە جۆرێک ئەو نەخشەرێگایەی بۆ قۆناغی داهاتوو لەسەری رێککدەکەون لەسەر بنەمای رێکارە دەستوریی و یاساییەکان بێت.

لە کۆتاییدا بایدن ستایشى هەوڵەکانی کازمی کرد بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە لەڕێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسییەوە.

News Code 6869

Your Comment

You are replying to: .
captcha