بافڵ تاڵەبانی و ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی لەگەڵ رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون  کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوێکی نووسینگەی تاڵەبانیدا هاتووە: لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و دۆخی چەند رۆژی رابردووی عیراق تاوتوێکرا و جەخت لە خێراکردنی هەنگاوەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان کرایەوە.

ئەوەش هاتووەکە: هەردوولا هاوڕابوون کە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن تاکە بژاردەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەکان و دووبارەنەبوونەوەی رووداوی هاوشێوەی ئەوەی لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکە روویدا.

لە درێژەی دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە درێژەدان بە سیاسەتی جەلال تاڵەبانی کردەوە و وتی: لە هەوڵەکانمان لەپێناو قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی بەردەوام دەبین.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بەهەموو شێوەیەک لێکترازان و دووبەرەکی رەت دەکەینەوە و بە ئومێدەوە بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر هەنگاو دەنێین.