ئەوەی لە عێراق ڕوویدا نابێت هیچ کات دووپات ببێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە حزبەکەی پشتگیری دەکاتدەکات لە هەر هەوڵێک بۆ هێور کردنەوەی دۆخی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شەعبان بە ئاژانسی «المعلومە»ی ڕاگەیاند پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە دژی سیاسەتی پەرەسەندنی گرژی و ململانێی نێوان گەلی عێراق بووە و جەختی کردەوە: "ئەوەی لەم دواییانەدا لە وڵات ڕوویدا، نابێت بەهیچ شێوەیەک دووبارە بێتەوە".

دڵشاد شەعبان دەشڵێت: پارتی دیموكراتی كوردستان تا ئێستاش پابەندە بە دەستپێشخەرییەكەی بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی ئێستای عێراق تێیکەوتووە و بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆ کردن لەگەڵ هێزە سیاسییە جیاجیاكان سەبارەت بە دەرچوون لەم قەیرانە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: گرنگترین شت لە ئێستادا ئەوەیە کە ئێمە قۆناغی شەڕی ناوخۆ و ململانێی نێوان گەلی عێراقمان تێپەڕاندووە، پێویستە لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر گفتوگۆ بکەین.