په‌که‌که‌ کوژرانی فەرماندەیەکی لەلایەن تورکیاوە پشتڕاست کردەوە

 بەشی تورکیا- پەکەکە کوژرانی فەرماندەیەکی خۆی لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە پشتڕاست دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممه‌، پەکەکە بڵاوی کردووەتەوە، فەرماندەیەکی ئەو گرووپە لە هێرشێکی تورکیا لە باکووری عێراق کوژراوە.

هەروەها روون کراوەتەوە، ئەو فەرماندەیەی پەکەکە ناوی ڕێزان ئامەدییە، لە 18ـی ئایار لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هێرشێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا کوژاوە.

باس لەوەش کراوە، یەکێک بوو لە فەرماندەکانی پەکەکە، لە چیای زاپ و ئاڤاشین و مەتینا ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە ناوچەکە لە شەڕەکانی لەگەڵ تورکیا.

News Code 6875

Your Comment

You are replying to: .
captcha