مشتومڕە سیاسییەکان لە عێراق لە لێوارەی تەقینەوەدایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ناکۆکییە سیاسییەکان لە عێراق گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی خۆیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح عومەر، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "المعلومە"دا ئاماژەی بەوەدا کە ململانێ سیاسییەکانی عێراق گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستی خۆیان و زیادی کرد: "ئەوەی لەم دواییانەدا ڕوویدا" لە بەسرە و پێش ئەوەش لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بووەتە هۆی ئەوەی کە ئێمە ترسی ئەوەمان ببێت کە لە وڵاتدا تووشی ئاژاوە بووین."

عومەر دەشڵێت: پێویستە دەستپێشخەرییەکی سیاسی لەلایەن لایەنێکی عێراقییەوە بخرێتە ڕوو بۆ ئەوەی هەموو لایەنە سیاسییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن، چونکە ئەم کارە تاکە رێگەیە بۆ کەم کردنەوەی گرژی لە شارەکانی عێراق.

ناوبراو دەشڵێت: "هەندێک لایەن هەوڵ دەدەن دەستپێشخەرییەکی سیاسی بخەنەڕوو بە ئامانجی دەرچوون لە قەیرانەکان".